پاش نزیکه‌ی 3 مانگی هه‌ڵمه‌تێکی چڕ‌وپڕ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ستیپێکرد.
هاووڵاتیان له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانییه‌وه ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان بۆ زیاتر له 20 پارتی سیاسی. ئه‌م ده‌نگدانه هه‌تا 5 ئێواره به‌رده‌وامه.
ڕێبه‌رانی پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار AKP و سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌حمه‌ت داڤد ئۆغلو ده‌نگی خۆیان دا.
سه‌رۆک وه‌زیر داڤد ئۆغلو پاش ده‌نگدانه‌که باسی له ڕووداوه‌کانی ئامه‌د کرد و گوتی ئه‌و هێرشه ته‌نها بۆ سه‌ر HDP نه‌بووه به‌ڵکو بۆ سه‌ر AKP و هه‌مو پارته سیاسییه‌کانی تورکیا بووه.
هاوسه‌رۆکی HDP سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش که کاندیده به نوێنه‌رایه‌تی شاری ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ر له‌وێش ده‌نگی خۆی دا.
په‌یامنێرمان ساڵح توران له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌کات.