پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند به‌لایه‌نی که‌م یه‌کێک له ته‌قینه‌وه کوشنده‌کانی که له نێو جه‌ماوه‌ری هه‌ده‌په له دیاربه‌کر (ئامه‌ده) ڕوویدا، له ئه‌نجامی TNT بوو و وه‌زیرێکی حکومه‌تیش له ڕۆژی شه‌ممه گوتی له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا ئامێری سێلفۆن به‌کار هاتووه. ئه‌م ته‌قینه‌وانه له کاتێکی زۆر هه‌ستیار ڕوویاندا که تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجام ده‌دات که تیایدا ده‌نگی کورده‌کان زۆر گرنگه بۆ دیاریکردنی ئه‌وه‌ی ئایه پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنێکی ڕه‌ها به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌زیری کشتوکاڵ مه‌هدی ئه‌که‌ر که خه‌ڵکی دیاربه‌کر (ئامه‌د) ه ڕایگه‌یاند 80 که‌س که دوانیان پۆلیس بوون گه‌ێندرانه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ری.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ڕایگه‌یاند هه‌وڵی داوه ته‌له‌فۆن بۆ سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش ڕێبه‌ری هه‌ده‌په بکات تا هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕێت، به‌ڵام دمیرتاش وه‌لامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
له ڕۆژی شه‌ممه دمیرتاش ڕایگه‌یاند ئۆردۆغان یه‌ک وشه‌شی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تێکده‌رانه نه‌گوتووه له پاش وتاره‌که‌ی. گوتیشی ڕه‌نگه هه‌وڵیدابێت په‌یوه‌ندیم پێوه بکات به‌ڵام هه‌وڵدانی بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ من یان قسه نه‌کردنی گرنگ نییه.
شایانی باسه پێشتریش هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ده‌په کراون به ئامانج.