Accessibility links

سه‌ردار عه‌بدوڵا: پێویسته‌ له‌ خۆمان بپرسین بۆچی له‌ ئێستادا له‌ ڕۆژئاوا دوو به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌ حه‌سه‌که‌ و له‌ گرێ سپی گه‌رم ده‌بن

  • Balen Salih

سه‌ردار عه‌بدوڵا

سه‌ردار عه‌بدوڵا

هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا به‌بێ توندوتیژی نه‌بوون و دواترینیشیان ئه‌و هێرشه‌ بووه‌ که‌ کرایه‌ سه‌ر ئاپۆڕه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری دیاربه‌کر.

سه‌ردار عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و هێرش و توندوتیژیانه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕوویانداوه‌ ئاماژه‌ن به‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی ململانێی ئاشتیانه‌ی به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نییه‌ و ده‌خوازێت هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ و دیموکراسیانه‌ بشکێنێت و ده‌شڵێت به‌ درێژایی مێژوو ئه‌و به‌کارهێنانی ئه‌و شێوازی ڕه‌فتارانه‌ هیچ سه‌رکه‌وتنێکیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ڵکو به‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌شی هه‌بووه‌ و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ ده‌شێت زیاتر خه‌ڵک هانبدات تا په‌رۆشی زیاتریان هه‌بێت.

به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ بۆ کورد و بۆ هه‌ده‌په‌ و بۆ هێزه‌ دیموکراسیخوازه‌کان و هێزه‌ سیڤیڵیه‌کان له‌ تورکیادا ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌ردار عه‌بدوڵا باسیش له‌وه‌ ده‌کات پێویسته‌ لایه‌نه‌کان سیناریۆی تایبه‌تیان ئاماده‌ هه‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ نه‌توانێت ڕیژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌ تێبپه‌ڕێنێت و ده‌شڵێت له‌ هه‌ردوو باردا هه‌ده‌په‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ تێبپه‌ڕێنێت یان تێنه‌په‌ڕێنێت ئه‌وا تورکیا وه‌ک تورکیای جاران نامێنێت.

سه‌ردار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له‌ ئێستادا یه‌په‌گه‌ ده‌خوازێت سنوره‌کانی تورکیا له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا ده‌ربهێنێته‌وه‌ و ده‌خوازێت سنوره‌کان له‌ژێر کۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌ و نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا بمێنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات دۆخی تورکیا بکه‌وێته‌ ڕه‌وشێکی تره‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG