Accessibility links

هادی سۆفیزاده‌: هه‌ده‌په‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیوایان هه‌یه‌ که‌ برۆنه‌ په‌رله‌مان به‌ڵام دیسان ترس و دڵه‌ راوکیشیان هه‌یه

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

دیاره‌ هه‌ر سبه‌ی و دووشه‌ممه‌ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ روونی رابگه‌یندرێت وه‌ یاخود دیار بێت ئاخۆ هه‌ده‌په‌ ئه‌و %10 که‌ به‌ نیازه‌ به‌ده‌ست دێنی یان ئاکه‌په‌ ده‌باته‌وه‌؟

Ahead of Sunday's election, Selahattin Demirtas, head of the pro-Kurdish Peoples' Democratic Party (HDP), delivers a speech from the top of his election campaign bus at a rally in Istanbul, Turkey, June 6, 2015.

Ahead of Sunday's election, Selahattin Demirtas, head of the pro-Kurdish Peoples' Democratic Party (HDP), delivers a speech from the top of his election campaign bus at a rally in Istanbul, Turkey, June 6, 2015.

هادی سۆفیزاده‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان( KNK ) و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا به‌ پێی هه‌موو ئه‌و راپرسیانه‌ی له‌ تورکیادا ده‌مێکه‌ گرنگی خۆێ هه‌یه‌، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان یان هه‌ده‌په‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان و رێژه‌ی 11- 12 % به‌ ده‌ست ئه‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ له‌ چه‌ن شاری تورکیا قسه‌م کردووه‌ وه‌ دوێنی به‌ تاێبه‌ت له‌ ئیستامبول بوم، ئه‌وان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیوایان هه‌یه‌ که‌ برۆنه‌ په‌رله‌مان به‌ڵام دیسان دڵه‌ راوکیشیان هه‌یه، ترسیان هه‌یه‌ به‌ تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی ته‌وای فیشار و پیلانه‌کان له‌سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و نهاده‌ ژێر به‌ ژێره‌کانی ده‌ڵه‌ته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌کان ‌که‌ جه‌هه‌په‌ خۆێ لێ به‌ دوور زانیوه‌ و داوود ئۆغڵۆ شه‌رمه‌زاری کردووه‌ کاک هادی ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی میللی مه‌هه‌په‌ پێشتر ئه‌و کارانه‌ی زۆر کردووه‌، هه‌موو گومانه‌کان بۆ ئه‌وان ئه‌چوو، به‌ڵام ئێستاکه‌ به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ راسته‌وخۆ پارتی ئاکه‌په‌، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یان بڵێن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌ته‌کانی ئه‌و پارته‌ به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ ئه‌زانن وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایش و ته‌ناهی به‌ ده‌ستی پۆلیسیه‌وه‌یه‌ و پۆلیسیش ئه‌مرۆ که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ ده‌ستی ئاکه‌په‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ که‌م و کۆریه‌ک له‌ رووی باری ئاسایشه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه‌ و ده‌وڵه‌تیش ئه‌مرۆ ئاکه‌په‌یه‌. کاک هادی ده‌شڵێت ده‌کرێ بڵێن هه‌ده‌په‌ یان کورد داهێنه‌ری ئه‌وه‌ن جارێکی دیکه‌ ئه‌و شانسه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند بده‌ن ئیدیای دیموکراسی راسته‌قینه‌ به‌ره‌و ناوه‌ند ئاراسته‌ بکات".

XS
SM
MD
LG