خانه‌واده‌ی ئه‌و سه‌ربازه کورده خانه‌قینییه‌ی سوپای عێراق که له‌لایه‌ن داعشه‌وه له فه‌لوجه کوژرا، هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن سکاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆک عه‌شره‌ته عه‌ره‌به‌کان تۆمار بکه‌ن.
ئه‌میر مراد برای ئه‌و سه‌ربازه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند له پاش ده‌ستگیرکردنی براکه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه هیچ زانیاریه‌کیان له‌سه‌ر چاره‌نوسی براکه‌ی نه‌بووه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی داعش وێنه‌ی کوشتنه‌که‌یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م ڕووداوه‌ش له کاتێکدایه ژماره‌یه‌کی زۆر ئاواره‌ی ئه‌نبار ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی له نێو شه‌قامی کوردی‌دا دروست کردووه. ئه‌میر موراد گوتیشی له که‌سایه‌تییه‌کانی فه‌له‌وجه خۆش نابن و له دادگا سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیسته.