Accessibility links

ئیڤار ئیبراهیم: له‌باکوور سووربوونێک هه‌یه‌ ڕێژه‌ی له‌%10 تێپه‌رێنێت.

  • Wrya Kalle

ئێڤار ئیبراهیم

ئێڤار ئیبراهیم

له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی HDP له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیادا ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چێت شاندێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجو‌مه‌نی پارێزگاکان سه‌ردانی تورکیایان کرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا خاتوو ئێڤار ئیبراهیم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئێمه‌ بۆ پشتیوانی له‌ HDP له‌باکوری کوردستان به‌گرنگ و پیویستمان زانی به‌شداری ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین.

ده‌شلێت بۆ ماوه‌ی 8 ڕۆژ لوێ بووین وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و نیشتمانی پشتیوانی هه‌ده‌په‌مان کرد، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت جۆشو خرۆشێکی زۆر له‌لایان خه‌ڵکی باکوری کوردستان و‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌شداری ئێمه‌ له‌ڕووی مه‌عنه‌وه‌یه‌وه‌ هێزێک ده‌به‌خشێته‌ گه‌لی باكوڕ، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌که‌ ئێمه‌ باس له‌پاراستنی یه‌کڕیزیی نیشتمانی ده‌که‌ین.

ووریا کاڵێ ووتوێژی له‌گه‌ڵ ئێڤار ئیبراهیم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG