Accessibility links

له‌ پارێزگای هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئاواره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت


له‌ نزیک که‌مپی به‌حرکه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌ی 500 خانوی تایبه‌ت بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌کان که‌ به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی ناو سوریاو عێراق ڕوو له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ڕێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ مه‌ڕاسیمی کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌دا نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر و نه‌حن فه‌لاحی ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی ئاماده‌ بوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا عومه‌ر فه‌رهادی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG