کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت و ملیشا شیعه‌کان ڕێگایان له دوو هێرشی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گرت له پارێزگای ئه‌نبار. له هێرشێکیاندا موشه‌کی دژه تانکیان به‌کار هێنابوو له چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراودا.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس و له‌شکر ده‌ڵێن سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه داعش به چه‌کی قورس و هاوه‌ن هێرشی کرده سه‌ر شارۆچکه‌ی حوسه‌یبیه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حکومه‌تدایه . پاش شه‌ڕێکی 1 کاتژمێری هێرشبه‌ره‌کان کشانه‌وه و سێ ئۆتۆمبێلی تێکشکاو و ته‌رمی پێنج ملیتانیان جێهێشت. به‌لایه‌نی که‌م 10 سه‌ربازو چه‌کداران ملیشا شیعه‌کانیش بریندار بوون.
هێزه‌کانی عێراق له مانگی ڕابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر حوسه‌یبیه گرته‌وه.