Accessibility links

ڕاپـرسیـیەک: سعودیـیەکان ئێران بە گەورەترین دوژمنی خۆیان دادەنێن نەک ئیسرائیل


ناوەندێـکی ئیسرائیلی بەبێ دەنگی ڕاپـرسیـیەکی لە عەرەبسـتانی سعودیـیە ئەنجامداوە تاوەکو بزانێت خەڵکی ئەو وڵاتە کێ بە دوژمنی سەرەکی خۆیانی دەزانن.

سەنتەری هێرزلیا (Herzliya) دەڵێت لە دوو هەفتەی ڕابردوو ڕاپـرسیـیەکەی بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی ویسکەنسنی میلواکی ئەمەریکایی سـازکردووە. دەشڵێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ 506 کەسی سعودی کراوە. لە ئەنجامدا 53% گوتویانە ئێران دوژمنی سەرەکیـیانە و 22% گوتویانە داعش و تەنها 18% گوتویانە ئیسرائیل.

XS
SM
MD
LG