وڵاتانی به‌شدار له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا ڕۆژی سێشه‌ممه له پاریس به‌ڵێنیان به عێراقدا زیاتر پاڵپشـتی لێبکه‌ن له شه‌ڕی دژی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و ئه‌نتۆنی بلینکن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتی هاوپه‌یمانان سوورن له‌سه‌ر شه‌ڕکردنی داعش و له‌ناوبردنی. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد شه‌ڕه‌که درێژه ده‌کێشێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش گوتی هه‌فته‌ی داهاتوو وڵاته‌که‌ی چه‌کی پـێشکه‌وتوو بۆ عێراق ڕه‌وانه‌ده‌کات تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له ڕزگارکردنی شاری ڕومادی. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد ئه‌و سـتراتیژیـیه‌ته‌ی ئێسـتا هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وی ده‌کات پـێویسته به‌رده‌وام ببێت، که بریتیـیه له هێرشی ئاسمانی و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کان و مسۆگه‌رکردنی گه‌یشتنی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان.
ئه‌نتۆنی بلینکن گوتیشی ستراتیژیـیه‌ته‌که ئه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت خێڵه‌کان چه‌کداربکرێن و تواناکانی له‌شکر و پـۆلیسی عێراق زیاتربکرێن و هه‌موو هێزه‌کان له هێزێـکی یه‌کگرتووی حکومه‌تدا کۆبکرێنه‌وه.
عه‌بادیش لای خۆیه‌وه داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد زیاتر له‌م شه‌ڕه‌دا پشـتیوانی له وڵاته‌که‌ی بکه‌ن و هه‌وڵی زیاتریش بده‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌یوه‌ندیکردنی که‌سانی بیانی به‌و گروپه‌وه. گوتیشی داعش نه‌ک ته‌نها مه‌ترسیـیه بۆ سه‌ر عێراق به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که و هه‌موو جیهان.
پاشان باسی له‌وه کرد حکومه‌ته‌که‌ی هه‌نگاوێـکی گرنگی بڕیوه له چاکسـازی نێو داموده‌زگا ئاسایشیـیه‌کاندا و هێزه‌کانی له‌شکریش ده‌سـتیانکردووه به جوڵه‌کردن به‌ره‌و نه‌ینه‌وا تاوه‌کو شاری موسڵ ڕزگاربکه‌ن.