کرێکارانی فریاگوزاری له ناوه‌راستی چێن له رۆژێ سێشه‌ممه به‌رده‌وام بوونه له گه‌ران به دووای ئه‌و که‌سانه‌ی به زیندوو ماونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که‌شتیه‌ک که 450 که‌سی له‌سه‌ر بوه له ده‌می باو و هۆزێکدا له رووباری یانگتز نوقم بوبو.
ئاژانسی په‌یام نووچه‌ی ژینوا ده‌ڵێت تا ئێستا 15 که‌س رزگار کراوه و هه‌ر وه‌ها لاشه‌ی پێنج که‌سیش دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی ئاماژه پێکردنه بای توند و باران رێگر بوه له هه‌وڵدانه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تر.
به پێێ رۆژنامه‌ی People’s daily سێ له لاشه‌کان له بنی رووباری یویانگ له ئیاله‌تی هانون دۆزراونه‌ته‌وه نزیک 50 کم دوور له شوێنی نووقم بوونی که‌شتیه‌که.
له‌و بروایه‌ودایه زۆری له سه‌ر نشینه‌کان له ناو که‌شتیه‌که‌دا گیریان خواردبیت. به راپۆرتی میدیاکان، کریکارانی فریاگوزاری ده‌ڵێن له ناوه‌وه‌ی که‌شتیه‌که گویان له داد و فه‌ریاد بوه بۆ داوای یارمه‌تیکردن .
به پێێ People’s daily نزیکه‌ی 1000 سه‌رباز و 48 که‌شتی له کرداره‌کانی فریاگازاری و رزگارکردنه‌کاندا به‌شدارن.