گروپی جیهادیسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیسی عێراقی له باکوری به‌غدا که به‌لای که‌م 37 که‌س تێدا کوژراوون خۆی به‌رپرسیار زانیوه .
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ئینترنێت ووتی پیاوێکی سۆماڵی له بنکه‌یه‌کدا خۆێ به زریپۆشێک ته‌قاندوه‌ته‌وه، له کاتێکدا پیاوێکی تاجیکی و یه‌کیکی سوری خۆیان به هامڤیه‌ک و کامێۆنێکدا ته‌قاندونه‌ته‌وه له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌فسه‌ره‌کان ووتیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی دووشه‌ممه دا له نێوان سامه‌را و ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار که دژ به بنکه‌یه‌کی پۆلیسی فیدراڵ بوه هه‌ر وه‌ها 30 که‌س بریندار بوه .
ناوچه‌که وه‌کو کرداری له‌شکه‌ری به مه‌به‌ستی دابڕانی هێلی دابینکردنی که‌ره‌سته بۆ ئه‌نبار به کار هاتووه که له مانگی رابوردوو جیهادیسته‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر دا گرتبوون.
شایانی ئاماژه پێکردنه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵی رابوردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێکی زۆری گرت له که‌ره‌سته‌ی له‌شکه‌ری له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ماشین و تانک و زرێپۆش پاش کێشانه‌وه‌ی له‌شکه‌ری عێراقی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی داعش به‌سه‌ر زۆری ناوچه سوننه نشینه‌کانی ووڵاته‌که‌دا.