وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش کاریگه‌ری ده‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و ئاشته‌وایی سیاسی له عێراقدا هه‌بێت.
لۆران فابیۆس ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـک به‌ر له‌و کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی بڕیاره له فه‌ڕه‌نسـا به‌ڕێوه‌بچێت بۆ تاووتوێکردنی سـتراتیژیـیه‌تی هاوپه‌یمانان له دژی داعش. گوتی خه‌ڵکی عێراق له به‌رامبه‌ر داعش ڕاناپه‌ڕن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ست نه‌که‌ن حکومه‌ته‌که‌یان هه‌موو پـێکهاته‌کان له‌خۆی ده‌گرێت.
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد وڵاته‌که‌ی هێزی له‌شکری خۆی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ڕه‌وانه ناکات و گوتی ده‌بێت له‌شکری عێراق خۆی شه‌ڕی خۆی بکات.
حکومه‌تی عێراق ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت به‌وه‌ی سووننه‌ی په‌راوێزخستووه. کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریکا چیتر پشـوودرێژیـیان نه‌ماوه له‌به‌رده‌م سـستی ئاشته‌وایی له عێراقدا.