Accessibility links

فه‌رمانده‌یه‌کی پاسدار له‌ عێراق ده‌کوژرێت

  • VOA News

ده‌زگاکای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن‌ فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران له‌ نزیک شـاری ڕومادی کوژراوه‌، له‌و ده‌مه‌ی له‌وێ هێزه‌ عێراقیـیه‌کیه‌کان ڕاوێژیان پێده‌کرد بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و شاره‌ له‌ ده‌سـتی داعش.

به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێرنا جاسم نوری که‌ له‌ سوریاش کاری ڕاوێژکاری کردبوو، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ کوژراوه‌.

ڕێبه‌رانی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شاری ئه‌هواز به‌شداریـیان له‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی کرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو له‌ شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقدا له‌ نێوان سـاڵانی 1980 بۆ 1988 به‌شداری کردبوو.

XS
SM
MD
LG