کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی له رۆژی دووشه‌ممه ووتیان هێڕشێکی تالیبانه‌کان له ده‌می شه‌ودا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له ئوستانێکی رۆژهه‌ڵاتدا 5 یاخی بوو کوژراوون و فه‌ره‌تر له 10 پۆلیسیش بریندار بوونه.
ووته بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سدیق سدیقی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش یه‌کێک له هێڕش به‌ره‌کاندا به زیندووی گرتوون له هێڕشه تیرۆریستیه‌که‌دا بۆ شاری جه‌لال ئاباد نزدیک به سنوری پاکستان.
هێڕشه‌که به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش نیوه‌شه‌و ده‌ستیپێکردووه پاش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌ر‌ێکی خودکوژ ماشینه‌که‌ی که پڕ له ته‌قه‌مه‌نی بوه نزدیک به ده‌رگای چوونه ژووره‌وه ته‌قاندوه‌ته‌وه و رێگای بۆ چه‌ندین یاخیبووێ تر خۆش کردووه به چه‌کی قورس خۆیان بکه‌نه ژووره‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئوستانه‌که ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئه‌فغانی له ناوه‌وه‌ی ساختمانه له‌گه‌ڵ یاخی بوه‌کاندا تێهه‌ڵچوونه و شه‌ره‌ته‌قه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام بوه و له‌و کاته به کۆتایی هاتوه هێزه‌کانی ئاسایش باڵا ده‌ست بوونه به‌سه‌ر هێڕش به‌ره‌کاندا.