Accessibility links

کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەرێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاوەكانی وەزارەتی پلاندانان بۆ چونیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكانی كۆمپانیا و بەلێندەران تاوتوێ كرا، لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ینه‌ قۆناغێك كه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. پاشان سەفین دزەیی باسێکی دەربارەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستاندا خستە ڕوو و لەو رووەشەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لایەنە پەیوەندارەكان ڕێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری ئامادە بكەن .
لەمبارەیەوە نەوزاد بانی چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمەریكا ڕاگەیاند هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕوایان بە چارەسەركردنی كێشەكانیان نەماوە تەنها ئەوە نەبێت كە بە فعلی بەرەو ناو قۆڵایی كێشەكانیان بچن و چارەسەری پێویست و بە پەلەیان بۆ بدوزنەوە.

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان ئه‌حمه‌د زێباری ببیسته‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG