دانیشتوانی تورکیا له ڕۆژی 7 ی مانگی شه‌ش ڕوو ده‌که‌نه سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 550 په‌رله‌مانتار بۆ 25 هه‌مین خۆلی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش گرنگییه‌کی زۆری پێدراوه له‌ناو خۆدی تورکیا و هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمه‌که‌دا.
شیکه‌ران له‌و باوڕه‌دان له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رئه‌نجامی پارتی دیموکراتی گه‌لان HDP کارێگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر تێکرای هه‌ڵبژاردنه‌که ببێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌روه‌ی سیاسی بواری ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له سوید ده‌ڵێت بردنه‌وه‌ی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردن گرنگییه‌کی زۆری بۆ کۆمه‌ڵگای تورکیا ده‌بێت. به‌ڵام گه‌ر هه‌ده‌په نه‌یباته‌وه ئه‌وا ده‌نگی چوار ملیۆن کورد به‌حساب نایه‌ت له‌تورکیا، که‌له‌لایه‌که‌وه حیزبی ئۆردوغانی پێ به‌هێز ده‌بێت و له‌لایه‌کی تره‌وه له‌ناو کورد و له‌ده‌روه‌ی کو‌ردستان ده‌نگی توندڕه‌وان به‌رزده‌بێته‌وه که ده‌ڵێن ڕێگه‌چاره‌مان ئه‌وه‌یه به‌چه‌ك دیفاع له‌خۆمان بکه‌ین.