هێزه‌کانی عیراق به‌پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه هێرشیان کردۆته سه‌ر میلیشیاکانی داعش له رو‌مادی و هه‌وڵ ده‌ده‌ن شاره‌که‌یان لێ پاک بکه‌نه‌وه.
لیوا ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه‌ئاسمانییه‌کانی عیراق له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی هێزه‌کانی عیراقی شه‌ڕێکی سه‌ختیان د‌ژ به چه‌کداره تۆندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌شاری رو‌مادی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێکردوه، شاره‌که‌و شارۆچکه‌کان به‌ته‌واوی گوما‌رو دراون وبه‌شێکی چاکیان له داعش پاککردۆته‌وه وپێم وایه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌ته‌واوی شکستبهێنن.