وڵاتی چین به توندی ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ڕه‌تکردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌کانی خۆ به خاوه‌ن زانی ده‌ریای باشوری چینن.
ئه‌دمێرال سون ژیانگۆ له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه ئاسایشیه‌که‌ی سه‌نگاپوردا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی ئه‌و کارانه‌ی ئاوادانکردنه‌وه که حکومه‌تی چین ده‌یکات ڕه‌وایی خۆیانیان هه‌یه و له جێی خۆشیاندان و پڕۆژه‌کانیش به مه‌به‌ستی دابین کردنی خزمه‌تگوزاری گشتین له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌دمێرال ژیانگۆ جێگری سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی سوپای ڕزگارکر کردنی میللی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاریه‌ک له خۆ به خاوه‌ن زانینی چیندا له ئارادا نییه بۆ ده‌ریای باشوری چین و ده‌ڵێت هیچ گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی چیندا نییه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه له‌سه‌ر ئه‌و مشت و مڕانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کێشه‌کانی ئه‌م خۆ به خاوه‌ن زانییه‌وه هه‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌دمێرال ژیانگۆ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش وتاره‌که‌ی ئاشتن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی چین که تیایدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بێژینگی به هه‌نگاونان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناودێر کرد و ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که هێشتا دیار نییه ئایا هه‌نگاوه‌کانی چین چه‌ند زیاتر ده‌ڕۆن.