Accessibility links

جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕووداوێکدا به‌ سواری پایسکیله‌وه‌ ئێسکی ڕانی شکاوه‌.

به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ژنێڤ له‌ سویسرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانه‌کانی خۆی بۆ 4 وڵات هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ دوابه‌دوای ڕووداوه‌که‌ جان کیری به‌ هه‌لیکۆپته‌ر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت باری ته‌ندروستی به‌ڕێز کیری جێگیره‌ و پزیشک و کارمه‌ندانی تری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی به‌ڕیز کیریدا بوون له‌ کاتی ڕووداوه‌که‌دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ بۆستن چاره‌سه‌ری زیاتری بۆ ده‌کرێت و ده‌مڕاستێکیش ده‌ڵێت هه‌ر هه‌مان ئه‌و پزیشکه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌می بۆ کردووه‌ ئه‌رکی چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆ ده‌بێت له‌ بۆستن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێراندا له‌ ژنێڤ بووه‌. وتووێژه‌کانیش سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتن بووه‌ به‌ ڕێکه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران که‌ ڕۆژی 30 ی مانگی 6 دوا واده‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ڕێکه‌وتنه‌.

XS
SM
MD
LG