سه‌رۆکی برۆندی به‌شداری له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه ئاسایشیه نائاساییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریکا ناکات به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌یه‌وه.
وه‌ها بڕیاره له‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌ی دارولسه‌لامدا ڕێبه‌رانی ئۆگه‌ندا و ته‌نزانیا و کینیاش به‌شدار بن.
سه‌رۆکی ڕواندا وه‌زیرێکی حکومه‌تی وڵاته‌کی بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی خۆی ده‌نێرێت بۆ کۆبوونه‌وه‌که.
ده‌مڕاستێکی سه‌رۆکی ڕواندا به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه له ئێستاداپییه‌ر نکورونزیزا سه‌نگیی خستۆته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که و ده‌شڵێت سه‌رکی ڕواندا سێ ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی له ده‌ست داوه به‌هۆی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی پێشووه‌وه که به دوایدا هه‌وڵیک بۆ کوده‌تا کردن دروست بوو.
بڕیاری سه‌رۆکی ڕواندا بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه مایه‌ی خۆپیشاندان که له زۆربه‌ی جاره‌کاندا توندوتیژی له‌گه‌ڵدا بووه و له پێکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا زیاتر له 20 که‌س کوژراون.