Accessibility links

بوۆ بایدن کۆچی دوایی ده‌کات


بوۆ بایدن وه‌کو باوکی ، جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، کاری سیاسی ده‌کرد و دوو جار بۆ وه‌زیری دادی ولایه‌تی دله‌وێر هه‌ڵبژێردرا ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی شێرپه‌نجه‌ی مێشک له‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بوۆ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ته‌ندروستی ڕووی تێکرد. له‌م مانگه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی له‌شکری والته‌ر ڕید مایه‌وه‌. ئه‌ کاته‌ هۆکاره‌که‌ی ڕانه‌گه‌ێندرا. له‌ ساڵی 2010 جه‌ڵته‌یه‌کی مێشک به‌ سوکی لێی دا سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌ له‌ نێوه‌ندی شێرپه‌نجه‌ی ته‌کساس نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا بۆ لاربردنی لویه‌کی بچووک.

پاره‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ بۆ تێرمی سێهه‌می وه‌زاره‌تی دادی ولایه‌تکه‌ی خۆی کاندید ناکاته‌وه‌ و به‌رنامه‌ی هه‌بوو خۆی بۆ فه‌مانڕه‌وای ولایه‌ته‌که‌ له‌ ساڵی 2016 کاندید بکات.

XS
SM
MD
LG