Accessibility links

ماکوان حه‌مه‌عه‌لی کامه‌لا: شه‌ری دژ به‌ داعش له‌وانه‌یه‌ به‌ سوودی کورد به‌گه‌رێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ماڵی خۆێ یه‌ک بخات

  • Jani Diylan

Dr. Makwan HamaAli Kamala

Dr. Makwan HamaAli Kamala

شاره‌زایان و لێکۆڵه‌ران باس له‌ شه‌ری درێژ خایه‌نی دژ به‌ داعش ده‌که‌ن و له‌ په‌یوه‌ندی دا به‌ کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فه‌لستینیه‌کان و کورد.ئایا شیانی هه‌یه‌ ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به‌ داعش چ بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان وه‌ یاخود بۆ کورد سوودی هه‌بێ؟

دکتۆر ماکوان حه‌مه‌عه‌لی کامه‌لا له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌نێک ده‌وڵه‌تانی دونیا ئه‌وانه‌ی دژی داعش شه‌ر ده‌که‌ن، چه‌نێک ئه‌توانن به‌ چڕ و پڕی به‌ر په‌رچی ئه‌و هێڕشانه یان با بڵێن ئه‌و ئیسلامه‌ تیرۆره‌ که‌ ئێستاکه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌یه‌. دکتۆر ماکوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ماوه‌ی 10 ساڵ، دیاره‌ ئێستاکه‌ داعش بوه‌ته‌ هێزێکی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ و دڕنده‌ به‌ ئاسانی بروا ناکه‌م له‌ ناو ببرێن، چونکه‌ ئێستا له‌ ناو خۆیان بونه‌ته‌ بڵۆکێک له‌ ناوچه‌که‌، منیش له‌و بروایه‌دام ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نی. دکتۆر ماکوان ده‌شڵێت من له‌و بروایه‌دا نییم ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به‌ داعش هیچ سوودێکی بۆ فه‌لستینیه‌کان هه‌بێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ کورد له‌وانه‌یه‌ به‌ سوودی بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کورد یه‌ک ماڵ بێت، ئه‌گه‌ر کورد بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ رۆژی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ماڵی خۆێ جیا بکاته‌وه‌، واته‌ زوو بیر له‌ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات".

XS
SM
MD
LG