Accessibility links

سۆران خدری: ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به‌ داعش هه‌میشه‌ییه‌ و ئه‌مێنێته‌وه‌

  • Jani Diylan

Soran Khedri سۆران خدری

Soran Khedri سۆران خدری

زۆری له‌ چاودێران و لێکۆله‌ران له‌و بروایه‌دان ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به‌ داعش به‌لای که‌م 10 ساڵ ده‌خایه‌نێ و هه‌ندێکی تریش پێشبینی 30 – 40 ساڵ ده‌که‌ن ناو‌چه‌که‌ به‌و جۆره‌ بمێنێته‌وه‌. ئاخۆ بۆ ئه‌و جۆره‌ بیر کردنه‌وه‌ و ئه‌و جۆره‌ به‌د بینیه‌؟

سۆران خدری چاودێری کارو‌باری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان، ئه‌ڵبه‌ته‌ من وه‌کو چاودێرێک ناتوانم کاته‌که‌ی بۆ دیاری بکه‌م، به‌ڵام من ئه‌ڵێم ئه‌م شه‌ره‌، شه‌رێکی هه‌میشه‌ییه‌ و ئه‌مێنێته‌وه‌، چونکه‌ لێره‌دا شه‌ر شه‌ری ئاێدیۆلۆژیه‌، ئاێدیۆلۆژی له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ به‌ یاسایه‌کی سڤیله‌وه‌ واته‌ یاسایه‌کی درووستکراوی ده‌ستی مرۆڤه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها بیر و باوه‌رێک که‌ 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ ناوچه‌که‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و تاکو ئیستاش ریشه‌که‌ی له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ ماوه‌ته‌وه،‌ واته‌ ئومه‌تی ئیسلامیه‌ که‌ قورئان فه‌رمانی پێی ده‌کات که‌ نابێ بکه‌وێته‌ شوێن یاسا، یاسایه‌ک که‌ مرۆڤ داێنابێ. کاک سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ چاویلکه‌ی خودی خه‌ڵکه‌که‌ و تاکه‌کانه‌وه‌ و باوه‌رمه‌نده‌کانیه‌وه‌، ده‌بینین ئه‌م شه‌ره‌، شه‌رێک نییه‌ که‌ 10 ساڵی بۆ دابنێ یا 30 ساڵی بۆ دابنێ یا چه‌نێکی بۆ دابنێ به‌ڵکو ئه‌مه‌ شه‌رێکی به‌رده‌وامه‌ ته‌ یه‌کێکیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت، واته‌ یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی تر له‌ ناو ئه‌بات".

XS
SM
MD
LG