له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که یه‌ک مانگ ماوه بۆ ڕێککه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ، دیپلۆماته باڵاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕۆژی شه‌ممه له ژنێڤ کۆبونه‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی جیاوازیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند خێرا سزا ئابوریه‌کان له‌سه‌ر تاران سوک بکرێت و تا چه‌ندێک به ڕوونی ئێرانیه‌کان داموده‌زگا له‌شکریه‌کان بۆ پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌وه.
وتووێژه‌کانی نێون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕه‌نگه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به‌ردوامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و خوله‌ی وتووێژه‌کانه که کاربه‌ده‌ستان به سه‌ره‌کی ترین وتووێژی داده‌نێن له‌و کاته‌وه‌ی وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌ستیپێکردووه.
کاتێک پرسیار له جه‌واد زه‌ریف کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا 30 مانگی شه‌ش ڕێککه‌وتنه‌که مۆر ده‌کرێت گوتی " هه‌وڵ ده‌ده‌ین".