Accessibility links

ڕێبوار ته‌ها موسته‌فا: به‌ گوناهی ده‌زانم ڕۆڵه‌ی خۆمان بکه‌ینه‌ قوربانی بۆ موسڵ

  • Balen Salih

ڕێبوار ته‌ها موسته‌فا

ڕێبوار ته‌ها موسته‌فا

له‌ ئێستادا حکومه‌تی عێراق له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌وه‌ له‌ خۆ ئاماده‌کردندایه‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که‌وتونه‌ته‌ ژێرده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌.

توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر شاری ڕومادی له‌ ڕۆژئاوای عێراق و ئه‌مه‌ش وه‌ک شکستێکی گه‌وره‌ی حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌هاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان لێی ده‌ڕوانرێت له‌ به‌رامبه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا.

ڕێبوار ته‌ها موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به‌لای هه‌موو عێراق و جیهانی ده‌ره‌وه‌شه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ عێراق خاوه‌نی سوپایه‌کی به‌هێز نییه‌ تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببێته‌وه‌ و ده‌شڵیت ئه‌وه‌ی توانایی خۆیی نیشانداوه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تێرۆریستاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزی حه‌شدی شه‌عبیه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕێبوار ته‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی نه‌بووه‌ له‌ ڕاگرتنی پێشڕه‌ویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و هێزه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌یه‌تی له‌ ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌تی له‌ عێراق و سوریادا کۆچکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌ی توندڕه‌وان له‌ ساڵی پاردا ڕایانگه‌یاند.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG