کۆمه‌ڵێـکی ماتۆرسوار که ڕه‌نگه چه‌کیشیان پـێبێت به‌نیازن ڕۆژی هه‌ینی پـێشـبڕکێـیه‌ک بۆ وێنه‌ی کارێکاتێری پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د سـازبکه‌ن له به‌رده‌م سه‌نته‌رێـکی ئیسلامی له شـاری فینیکسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا.
ماتۆرسواره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م چالاکیـیه‌یان کاردانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له لایه‌ن دوو چه‌کداری موسڵمانه‌وه کرایه سه‌ر ناوه‌ندێـکی کولتوری له شـاری داڵاسی ویلایه‌تی ته‌کسـاس که تیایدا پـێشـبڕکێـیه‌ک به‌ڕێوه‌دچوو بۆ وێنه‌ی کارێکاتێری پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د.
هه‌ردوو چه‌کداره‌که کوژران پاش شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی چه‌ند خوله‌کی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا. هه‌روه‌ها پـۆلیسێـکیش برینداربوو. یه‌ک له‌و چه‌کدارانه زۆر جار سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌و سه‌نته‌ره ئیسلامیـیه‌ی کردووه که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی پـێشبڕکێـیه‌که‌ی له به‌رده‌مدا سـازبکرێت.
جۆن ڕێتزایمه‌ر که پـێشـتر مارینز بووه، له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی ئه‌م پـێشـبڕکێـیه‌ی ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت چالاکیـیه‌که‌یان ئاشـتیخوازانه ده‌بێت، به‌ڵام داوای له‌وانه کردووه که ده‌یانه‌وێت به‌شداری بکه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا چه‌ک بهێنن تاوه‌کو به‌رگری له خۆیان بکه‌ن ئه‌گه‌رهاتوو هێرشیان کرایه‌سه‌ر.
ناوبراو هه‌زاران ماتۆرسواری بۆ پـێشـبڕکێـکه بانگهێشتکردووه و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له 600 که‌س ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕێوه به‌شداری بکه‌ن. پـۆلیس به‌ڵێنی داوه هێزێـکی زۆر ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی توندوتیژی.