Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کاریگه‌ری ستراتیژیـیه‌تی هاوپه‌یمانان له‌ دژی داعش

  • Haider Kareem

له‌وه‌تای مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش پـێـکهێنرا‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌ چه‌ندان وڵاتانی زلهێزی وه‌کو فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا تیایدا به‌شدارن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌وانه‌ سعودیـیه‌ و کوه‌یت و ئیمارات و ئوردن و به‌حره‌ین.

به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانێتیـیه‌ هه‌تا ئێستا وه‌کو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا ڕووبه‌ڕووی داعش نه‌بووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام باس له‌ کۆمه‌کی له‌شکری بۆ عێراق ده‌کرێت، ئیدی چ به‌ ناردنی ڕاوێژکاری له‌شکری یان ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ڕاهێنانی هێزه‌ عێراقیـیه‌کان بێت.

ئه‌م گرووپه‌ تونده‌ڕه‌وه‌ که‌ له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوو دوو شاری گرنگی له‌ عێراق و سوریادا داگیرکرد.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ چه‌ندان وڵاتانی جیهان گرووپی تێرۆرسـتی به‌یعه‌ی خۆیان بۆ ئه‌بو به‌کر به‌غدای ڕابه‌ری داعش ڕاگه‌یاندووه‌، ئیتر له‌ لیبیا و میسره‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ پاکستان و ئه‌فغانسـتان.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا سـتراتیژیـیه‌تی هاوپه‌یمانان له‌ دژی داعش چۆنه‌؟
کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ وڵاتانی زلهێز به‌ هێزی زه‌مینی به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا بکه‌ن؟ له‌ کاتێـکدا چ له‌ عێراق یان له‌ سوریا هێزێـکی له‌شکری وه‌ها نیـیه‌ به‌ خێرایی ئه‌م گرووپه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ڕاماڵێت.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری، مامۆسـتای زانکۆ و چاودێری سیاسی له‌ دهۆک.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق.
ئه‌ڵماس فازڵ ئاغا، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک.

XS
SM
MD
LG