Accessibility links

دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی له‌ باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان زه‌ریف و کێری ده‌دوێت

  • Haider Kareem

بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێڤ کۆببنه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌شی ئاست به‌رزی دانوسا‌ندنه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ئێران.

ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هیچ بیرۆکه‌یه‌کی وانیـیه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ی و‌تووێژه‌کانی ناوکی ئێران بۆ دوای 30 مانگی شه‌ش که‌ دووا مۆڵه‌ته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی. به‌ڵام مید‌یای سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ زاری عه‌باس عێرا‌قچی سه‌رۆکی و‌تووێژکارانی ئێرانی ڕایگه‌یاند‌ که‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی ڕه‌نگه‌ وتووێژه‌کان بۆ دوای دوا مۆڵه‌ته‌که درێژه‌ بکێشن.

ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م وتووێژه‌یه‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ گه‌ڵ دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس و شاره‌زای سیاسی ئێران سازی داوه‌.

XS
SM
MD
LG