یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ FIFA ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڵته‌کێنرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێکردنی یاسای فیدراڵی ئه‌مه‌ریکاوه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و پاره خواردن ئاڕاسته‌ی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی ئێسـتا و پـێشووی ئه‌م ده‌زگایه نێوده‌وڵه‌تیـیه کرا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که په‌یوه‌ندیـیان به گه‌نده‌ڵی له مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی یاریـیه‌کانی هه‌ردوو مۆندیالی 2018 و 2022 وه هه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌سـتان به ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی فیفا له زیوریخ.
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 47 که‌یسی تاوانه و 14 که‌س پـێی گومانبارن به به‌رتیل و پاره‌خواردن و ته‌فره‌دان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پاره و هه‌روه‌ها سپـیکردنه‌وه‌ی پاره، واته پاره‌یه‌ک که به نایاسایی په‌یداکرابێت و بپـی موڵک و ماڵی پـێبکڕدرێت تاوه‌کو به یاسایی بکرێت.
داواکارانی گشتی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێکاری فیفا ده‌ستیان له‌م تاوانانه هه‌یه که په‌یوه‌ندیـیان به مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی یاریـیه‌کانی ئه‌و دوو مۆندیاله‌وه هه‌یه و له به‌رامبه‌ریدا زیاتر له 150 ملیۆن دۆلار بخۆن.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مه پـلانێکی 24 سـاڵی ئه‌و کاربه‌ده‌سـتانه بووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به گه‌نده‌ڵیکردن له ناو فیفا ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن. ده‌شڵێن پاره خواردن و حه‌واڵه‌کردنی پاره‌کان له ڕێگه‌ی بانکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه کراون، به‌ڵام تاوانه‌کان له سویسرا ئه‌نجامدراون.