Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت پـێویسته‌ کاره‌ له‌شـکریـیه‌کان له‌ دژی داعش هه‌ڵبسه‌نگێنین

  • VOA News

به‌ مه‌به‌سـتی به‌هێزکردنی توانا جه‌نگیـیه‌کانی عێراق، سه‌رۆک ئۆباما گوتی پـێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی کاره‌ له‌شکریـیه‌کانیان له‌ دژی داعش هه‌ڵبسه‌نگێنن تاوه‌کو بزانن هه‌تا چه‌ند کاریگه‌ریـیان هه‌بووه‌.

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ێنس شتۆڵتنبێرگ سـکرتێری گشـتی ناتۆ له‌ کۆشـکی سـپی. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گیروگرفته‌کان له‌ لیبیا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هه‌ر 28 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ ده‌که‌ن که پشـتیوانی له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌کات له‌ شه‌ڕی دژی داعش.

XS
SM
MD
LG