وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له دژی داعش چڕ نه‌کرێنه‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا دووچاری دابه‌شبوون ببن.
لۆران فابیۆس ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی عێراق گرت و گوتی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نه‌بوو له نوێنه‌رایه‌تیکردنی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراقدا.
هه‌روه‌ها فابیۆس به په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌ی گوت "بێ گومان هه‌ر وه‌کو به درێژایی ماوه‌یه‌ی ڕابردوو گوتومانه، به‌بێ چاره‌سه‌ری سیاسی چاره‌سه‌ری له‌شکری سوودی نابێت. له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو کاتێـک پشـتیوانیمان له هاوپه‌یمانێتێکه کرد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بوو که حکومه‌تی نوێی عێراق سیاسه‌تێـکی گشتگیرانه په‌یڕه‌و بکات."
گوتیشی " ئه‌م گرێبه‌سته پاساوی به‌شداریکردنمان بوو له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریـیه‌کان، بۆیه ده‌بێت باشتر وابه‌سته‌ی بن."
جێی ئاماژه‌یه بڕیاره له 2 ی مانگی شه‌ش فه‌ڕه‌نسا میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بکات بۆ تاووتوێکردنی سـتراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژی داعش. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی زیاتر له 20 وڵات تیایدا به‌شداری بکه‌ن.