Accessibility links

ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین: له‌ کاری رۆژنامه‌وانیدا گرفتی پرۆفیشناڵیمان هه‌یه‌ که‌ نابی بیشارێنه‌وه‌

  • Jani Diylan

ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین

ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین

ده‌زگاکانی میدیا وه‌کو کابرای پۆسته‌چین که‌ رۆژانه‌ له‌ رێگای نامه‌کانه‌وه‌ ده‌نگ و باسی خۆش و ناخۆشت وه‌کو خۆێ و بێ ده‌سکاری پێیت ده‌گه‌ینێ، ئاخۆ ئه‌و شته‌ له‌ میدیاکاندا و له‌ کاری رۆژنامه‌وانیادا ره‌چاو ده‌کرێت؟

ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌رۆکی ساندیکای رۆژنامه‌ نووسانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و پێیداگریانه‌ی یا یه‌کێک له‌و گرفتانه‌یه‌ که‌ ئێستاکه‌ دانۆستاندنی له‌سه‌ر ده‌کرێ، ئێمه‌ پێیمان وایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا میدیاکان، به‌ ژماره‌ به‌ قه‌واره‌ له‌ کوردستان زۆرن، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو رادیۆ و ته‌لفزیون و رۆژنامانه‌ بژمێرین ‌ به‌ تایبه‌تی که نزیکه‌ی 170 له‌ ساندیکا تۆمار کراوه‌، پێیم وایه‌ گرفتێکمان تا ئێستا هه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی پرۆفیشناڵی که‌ ئه‌مه‌ نابێ بیشارێنه‌وه‌ که‌ پرۆفیشنالیه‌ت یه‌کێکه‌ له‌و پێیداگریانه‌ی که‌ رۆژنامه‌کاری میدیا له‌ باشوری کوردستان روبه‌رووی بوه‌ته‌وه‌ وه‌ پێویسته‌ کاری زۆری له‌سه‌ر بکرێ. کاک ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دیسانه‌وه‌ ده‌بی له‌سه‌ر هه‌ندی پرنسیپی گشتی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیتیکی کاری رۆژنامه‌ نووسیه‌وه‌ هه‌یه‌ قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکه‌ین".

XS
SM
MD
LG