Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: کورد نابێت له‌ بری هیچ لایه‌ک بکه‌وێته‌ شه‌ڕی یه‌کتره‌وه‌

  • Balen Salih

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا هه‌بوو وه‌رچه‌رخا بۆ شه‌ڕی چه‌کداری و به‌لانی که‌میش له‌و شه‌ڕانه‌دا یه‌کێک کوژراوه‌ و یه‌کێکیش برینداره‌.

پرسیار له‌وه‌دایه‌ ئایا گرفته‌کان ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆزن که‌ ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ریه‌ک له‌ ڕێی دیالۆگه‌وه‌ نه‌مابێت و په‌نا ببرێته‌ به‌ر چه‌ک؟

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هه‌میشه‌ ده‌رفه‌ت بۆ دیالۆگ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی زۆر دوژمنی یه‌کدین و ده‌شڵێت په‌که‌که‌ و حدکا دوو لایه‌نی سیاسی کوردین و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانیان زۆر زیاتره‌ له‌ خاڵه‌ ناکۆکه‌کانیان.

دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت ڕه‌نگبێت کۆی ئه‌م کێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ هاوکێشه‌یه‌کی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی زۆر فراوانه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان به‌ تایبه‌تیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ ڕێگه‌گرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م ڕووداوانه‌دا؟ دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانن به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه‌ ئه‌و خواسته‌یان هه‌بێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG