Accessibility links

په‌ری سالح موفتی: پێویسته‌ ئه‌و هه‌له‌ بقوازێنه‌وه‌ و پشتێوانی یه‌کتر بکه‌ین،

  • Jani Diylan

Pari Salih Mufti

Pari Salih Mufti

کورد له‌ باکوری کوردستان له‌ قوناغێکی هه‌ره‌ گرنگدایه‌ له‌ خه‌باتی دیپلۆماسی و په‌رله‌مانیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی له‌و به‌شه‌دا. ئاخۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا به‌ چ ئاقارێکدا ئاراسته‌ ده‌کات و بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان چ گرنگیه‌کی هه‌یه‌؟

دکتۆر په‌ری سالح موفتی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئومێده‌وارین هه‌ده‌په‌ له‌ 10% ده‌نگه‌کان زیاتر به‌ ده‌ست بهێنی وه‌ کاتی ئه‌وه‌یه‌ ‌ کورد ئه‌مرۆ له‌ هه‌ر کاتێکی تر یه‌ک ده‌نگ بن ‌و یه‌ک ریز بن بۆ پشتێوانیکردن له‌ هه‌ده‌په‌ و به‌ ئومێدی سه‌رکه‌وتن. دکتۆر په‌ری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ هه‌موو مێژووی کوردا هه‌لێکی وه‌ک ئێستا بۆ کورد نه‌ره‌خساوه‌ وه‌ پێویسته‌ ئه‌و هه‌له‌ بقازێنه‌وه‌ و پشتێوانی یه‌کتر بکه‌ین، برا کوژی به‌لاوه‌ بنێن و ره‌نگ و ده‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وت و که‌س فرۆشی ئه‌وانه‌ وازی لێبهێنرێت".

XS
SM
MD
LG