Accessibility links

یاسادانه‌رێکی عێراق ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت


.

.

یاسادانه‌رێکی عێراقی ده‌ڵێت سه‌رکرده‌ له‌شکریه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ شکستی خۆیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی پشتویانیان له‌ له‌شکری عێراق نه‌کردووه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارته‌ر له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ وتووێژێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند سه‌ربازانی عێراقی ژماره‌یان زیاتر بوو به‌ڵام شاری ڕه‌مادییان دا به‌ ده‌ست ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ چونکه‌ هیچ خواستێکی شه‌ڕکردنیان نیشان نه‌دا.

حاکم ئه‌لزاملی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێڕق قسه‌کانی کارته‌ری به‌ نا واقعی و بێبنه‌ما دانا.

گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت زۆربه‌ی تاوانه‌کان بخرێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌ده‌ستدانی ڕه‌مادی که‌ نه‌یانتواونیوه‌ که‌ره‌سته‌ی باشمان بده‌نێ.

XS
SM
MD
LG