ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چوونه‌ته نێو مۆزه‌خانه‌ی دێرینی شارۆچکه‌ی پالمێرا، هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستێکی سوریای ده‌ڵێت ئاسه‌واره دێرینه‌کانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه له پێشتره‌وه لابراون و له شوێنێکی پارێزراودان.
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌سه‌ر پالمێرا له ناوه‌ڕاستی پارێزگای حومس ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی نیگه‌رانی وێران کردنی ئه‌و په‌رستگایانه‌ی که مێژۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر. وێنه‌یه‌ک که له‌سه‌ر په‌یجی تویته‌ری پشتیوانه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه بڵاو کراوه‌ته‌وه نیشان ده‌دات ئاڵا ڕه‌شه‌که‌ی که‌له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌کانه‌وه به‌کار دێت له‌سه‌ر قه‌ڵای سه‌ر گردێکی شارۆچه‌که‌که به‌رز کراوه‌ته‌وه که سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ر دروست کراوه.