Accessibility links

شوان شێخ ئه‌حمه‌د: نگرانیه‌ک هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکێکی زۆر رووی له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌

  • Jani Diylan

shwan Shekh Ahmad

shwan Shekh Ahmad

له‌ درێژایی ساڵانی رابوردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌ر له‌ به‌شه‌کانی تری عێراقه‌وه‌ روویان کردوه‌ته‌ کوردستان و ئێستاکه‌ش به‌ هۆێ هێڕشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر رومادی کۆمه‌ڵێکی تریش دیسانه‌وه‌ به‌ره‌و کوردستان هه‌ڵاتوون. کوردستان که‌ خۆێ روبه‌رووی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی داراییه‌، له‌ تواناێدایه‌ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ خۆ بگرێت؟

Iraqi Refuges. Romadi. Kurdistan.KRG

Iraqi Refuges. Romadi. Kurdistan.KRG

Iraqi Refuges. Romadi. Kurdistan.KRG

Iraqi Refuges. Romadi. Kurdistan.KRG

​شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوچه‌ کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئه‌و په‌نابه‌رانی له‌ شوێنه‌ جۆرا و جۆره‌کانه‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ کاریگه‌ریه‌کی راسته‌ و خۆ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا کردووه‌ به‌ هۆێ ئه‌و قه‌یرانه‌ی روبه‌رووی بوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ که‌ میزانیه‌ی بۆدجه‌ی هه‌ریمیان بریوه‌. کاکه‌ شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی راسته‌ ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تیانه‌یه‌، به‌ڵام هه‌م کێشه‌ی ئاسایش وه‌ هه‌م کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی روبه‌روومان بوه‌ته‌وه‌، وه‌ ئێمه‌ش به‌ راستی و به‌ گه‌واهی خۆیان سه‌ره‌ رای باری هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی له‌ تواناێدا بوه‌ له‌ داڵده‌یان، حه‌وانه‌وه‌یان و پاراستنیان له‌ رووێ ئاسایشیه‌وه‌ درێغی نه‌کردووه‌. کاک شوان ده‌شڵێت به‌ڵی نگرانیه‌ک هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر روویان له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ نه‌کا کار بکاته‌ سه‌ر باری دیمۆگرافی ناوچه‌که‌".

XS
SM
MD
LG