Accessibility links

رفعه‌ت ئاغاموراد: داخوازی خانه‌قینیه‌کان، مافی ره‌وای بنه‌ره‌تی ئه‌م سنوره‌یه‌/ به‌مۆ تاجی خانه‌قینه‌

  • Jani Diylan

Rafat Agha Murad

Rafat Agha Murad

له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا هاوڵاتیانی خانه‌قین له‌ به‌رامبه‌ر که‌م و کۆریه‌کان، کێشه‌ و گرفته‌کان و به‌دی به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کان له‌ شاره‌که‌یاندا له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور درێژ له‌ پۆسته‌کانیاندا ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تی "ئیتر به‌سه‌ - دی به‌سه‌" کرد.

Xanaqin . Khanaqin

Xanaqin . Khanaqin

رفعه‌ت ئاغاموراد چاودێری کاره‌وباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌، هه‌ڵمه‌تێکی سیاسیه‌ پێش هه‌موو شتێکی هه‌ڵمه‌تێکی داخوازی بێ، چونکه‌ ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م شاره‌ به‌ بریاری سیاسی که‌وتوێنه‌ته‌ نێوان "چه‌کۆش و سندان" ی ته‌عریب، ئه‌وه‌ی دوێنی به‌عس به‌سه‌ری ئێمه‌ی کرد، ئه‌ورۆش هه‌مان ته‌عریب به‌رده‌وامه‌ و هه‌مان چه‌کۆش ئێستاکه‌ زیاتر توندتر و قورستره‌ له‌ ساڵانی پێشوو. کاک رفعه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌لێت داخوازیه‌کان، مافی ره‌وای ئاسایی بنه‌ره‌تی ئه‌م سنوره‌یه‌، دیاریکردنی سنوری جوگرافیایی شاره‌که‌، که‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێستاکه‌ هه‌وڵێک له‌ ئارادایه‌ چ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ وه‌ یاخود حکومه‌تی هه‌رێم به‌ لکاندنی ناوچه‌کان وه‌ یاخود شارۆچکه‌کانی به‌مۆ و قوره‌توو به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ئه‌وه‌ زیانی بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌میشه‌ شانازیمان به‌ به‌مۆوه‌وه‌ کردووه‌، به‌مۆ لانکه‌ی شورش بوه‌، سه‌دها شه‌هیدمان له‌وێ نێژراوون و ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌ڵن به‌مۆ تاجی سه‌ری خانه‌قینه‌. کاک رفعه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت حکومه‌ت ناوه‌ند تا ئێستا هیچ ئاورێکی له‌ سنوره‌که‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌. کاک رفعه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی شاره‌که‌ وه‌کو هه‌ر شارێکی تر هیچ په‌یرو پرۆگرامێکی نییه‌ که‌ به‌شێکه‌ له‌ بنه‌ماکانی دیمۆکراسیه‌ت و له‌ ناو ئه‌نجومه‌ن هه‌ر کام له‌ پارته‌کان هه‌وساره‌که‌ به‌ره‌و لای خۆ را ده‌کێشێ. کاک رفعه‌ت هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ راسته‌ به‌رێوه‌به‌راتی خانه‌قین جێ شانازی هه‌موو لایه‌کمانه‌، به‌ڵام بته‌وێ و نه‌ته‌وێ له‌ لایه‌ن کادیرانی یه‌کێتیه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت وله‌ ده‌ر ئه‌نجام هه‌ر که‌م و کۆریه‌ک ئه‌وان لێ به‌رپرسن".

XS
SM
MD
LG