له ئاکامی که‌وتنی گولله هاوه‌نێک به‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له گه‌ڕه‌کێکی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، مامۆستایه‌ک گیانی له ده‌ستدا و 23 قوتابی برینداربوون.
ته‌له‌فزیۆنی سوریا و هه‌روه‌ها گروپێکی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی گولله هاوه‌نه‌که له‌لایه‌ن تیروریستانه‌وه هاویژرابوو و به‌ر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ثه‌قافی که‌وت له گه‌ڕه‌کی مالکی. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه گیانیـیانه زیانیش به‌ر بینای قوتابخانه‌که که‌وتووه.
ده‌زگای سوریا چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ئه‌ویش هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه و گوتویه‌تی له‌و هێرشه‌دا که مامۆستایه‌کی تیادا کوژرا و به‌لایه‌نی که‌م 20 قوتابی برینداربوون، ژماره‌یه‌ک له قوتابیه‌کان برینه‌کانیان سه‌خته.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن زۆر جار به هاوه‌ن له گه‌ڕه‌که‌کانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری ده‌ده‌ن. هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی سـاڵی قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی کراوه.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه که له‌وه‌تای مانگی سێی ساڵی 2011 ده‌ستپێکردووه، مه‌زه‌نده ده‌کرێت زیاتر له 220 هه‌زار که‌س هه‌تا ئیستا کوژرابن.