پۆلیسی که‌نه‌دا 10 گه‌نجی له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی مۆنتریاڵ ده‌ستگیرکرد پاش ئه‌وه‌ی گومانیان لێده‌کرا هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی به داعش بکه‌ن له سوریا و عێراق.
پـۆلیسی که‌نه‌دا شه‌وی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و گه‌نجانه‌ی له کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ترودیو مۆنتریاڵ ده‌ستگیرکردووه و ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته‌کانیان گیراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵین خێزان و هاوڕێکانی ده‌ستگیرکراوه‌کانێش لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا هێچ تۆمه‌تێکیان ئاڕاسته نه‌رکاوه
له به‌یاننامه‌یه‌کدا پۆلیس داوای له میدیاکان کرد ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی خێزانی ده‌سـتگیرکراوه‌کان بگرن و گوتی به کاتێکی ئێجگار سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بن له کاتێـکدا نازانن چۆن ئه‌م گه‌نجانه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه.