Accessibility links

کاوه‌ محه‌مه‌د باس له‌ ئاکامه‌ خراپه‌کانی داگیرکردنی ڕومادی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌کات

  • Haider Kareem

داگیرکردنی شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ له‌ لای هه‌ندێـک که‌س له‌ داگیرکردنی شاری موسڵ ئاکامی خراپـتری بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت.

کاوه‌ مه‌حه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت داگیرکردنی ڕومادی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدیـیه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، هه‌روه‌ها به‌و پـێـیه‌ی ئه‌نبار پارێزگایه‌که‌ ڕووبه‌رێـکی فراوانی هه‌یه‌ و سنووری به‌ وڵاتانی سوریا و ئوردن و سعودیـیه‌ هه‌یه، ئه‌وا هێڵی گه‌یاندنی داعش به‌هێزتر ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG