دادگایه‌کی ئه‌فغانسـتان بڕیاری دا 11 پـۆلیس بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک زیندانی بکرێن له‌سه‌ر که‌م‌ته‌رخه‌میـیان له پاراستنی گیانی ئه‌و ژنه‌ی له مانگی سێ‌دا به ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی دڕندانه کوژرا.
دادگای کابوڵ ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی دا و یه‌ک له پـۆلیسه‌کانی که ئه‌و سزایه‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه سه‌رۆکی بنکه‌ی پـۆلیسی ناوچه‌که‌یه. هه‌روه‌ها دادگاکه 8 پـۆلیسی دیکه‌ی بێ تاوان ناودێرکرد به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له دژیان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 19 ی مانگی سێ کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک که ده‌یان که‌س ده‌بوون که‌وتنه په‌لاماردانی فه‌رخونده (ته‌مه‌ن 27 سـاڵ) که باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بوو، به تاوانی گوایه قورئانی سووتاندووه.
فه‌رخونده پاش ئه‌وه‌ی به دار و به‌رد لێـی درا هه‌تا گیانی له‌ده‌سـتدا، ئینجا ته‌رمه‌که‌ی به ئۆتۆمبیل کرا به ژێره‌وه و به جاده‌کانی کابوڵ ڕاکێشرا و دواتر سووتێنرا و فڕێ درایه قه‌راغ ڕوباری شاره‌که. ئه‌م تاوانانه له به‌رچاوی پـۆلیس کراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بووبێت.
پاش لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وت فه‌رخونده قورئانی نه‌سووتاندووه و ته‌نها داوای کردبوو نوشته نه‌فرۆشرێت به‌و پـێـیه‌ی نوشته له ئیسلامدا حه‌رامه.
تاوانه‌که هێنده قێزه‌وه‌ن بوو نه‌ک ته‌نها گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌فغانی و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رزه‌نشتی کرد، به‌ڵکو تاڵیبانیش.
له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه 30 که‌سی سیڤیل و 19 پـۆلیس ده‌سـتگیرکران.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دادگایه‌کی ئه‌فغانستان حوکمی ئیعدامی بۆ 4 له که‌سه سیڤیله‌کان ده‌رکرد که یه‌کێـکیان مه‌لایه‌که. 8 که‌سی دیکه له سیڤیله‌کان حوکمی 16 سـاڵ زیندانی دران.