عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژکاری عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه به فه‌رمی یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق بدات له شه‌ڕی دژی داعش.
ویلایه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆیته‌رز ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌گه‌ر بێت و عێراق به فه‌رمی داوا له کۆماری ئیسلامی بکات کارێـک بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌وا ئێران به ده‌نگ ئه‌و داوایه‌وه ده‌چێت.
گوتیشی بڕاوی ته‌واوی هه‌یه که شاری ڕومادیش وه‌کو شاری تکرێت له ده‌ستی داعش ڕزگارده‌کرێت.
هاوکاتی ئه‌م لێدوانه‌ی ڕاوێژکاری خامه‌نه‌یی چه‌ند گهواهدهرێـک و ئه‌فسه‌ری له‌شکری عێراق به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه چه‌کدارانی داعش وا به‌ره‌و بنکه‌ی له‌شـکری حهبـبانیـیه پـێشڕه‌وی ده‌که‌ن که نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕومادیـیهوه دوره و له ئێسـتادا چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی لێگردبوونهتهوه.