هاوکاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی تورکیا، دوو ئۆفیسی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ردوو شاری ئه‌ده‌نه‌یه و مێرسین له باشوری تورکیای سه‌ر ده‌ریای سپـی ده‌کرێنه ئامانج.
به‌رپـرسێـکی هه‌ده‌په به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووه شتێـک به پـۆست بۆ ئۆفیسی ئه‌ده‌نه ڕه‌وانه‌کرابوو و ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاکامدا 6 که‌س برینداربوون که سیانیان برینه‌کانیان سه‌خته.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئۆفیسی شـاری مێرسینیش، گوتویه‌تی گوڵدانێـک بۆ ئه‌و ئۆفیسه‌یان براوه و ته‌قیوه‌ته‌وه. ڤیدیۆکانی له شوێنی ڕووداوه‌که گیراون چه‌ند که‌سێـکی برینداریان نیشـان دا.
جێی ئاماژه‌یه ته‌قینه‌وه‌که‌ی مێرسین چه‌ند کاژمێرێـک ڕوویدا به‌ر له‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بگاته ئه‌و شاره و له‌وێ وتارێـک له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژارد پـێشـکه‌ش بکات. دوێنێ یه‌کشه‌ممه له شاری ئه‌ده‌نه که چواره‌م گه‌وره‌ترین شاری تورکیایه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هێرشه‌کانی سه‌رزه‌نشتکرد و به‌ڵێنی دا له به‌رنامه‌کانی خۆی و پـێشـکه‌شکردنی وتاره‌کانی به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه بتوانێت 10% ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا ڕه‌نگه بتوانێت شکست به هه‌وڵه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بهێنێت بۆ گۆڕینی سیته‌می حوکمڕانی تورکیا له په‌رله‌مانیـیه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی وڵاتی له ژێر ده‌سـتدابێت.