Accessibility links

هونه‌ر حاجی جاسم: نه‌بوونی خواستێکی به‌هێزی سیاسی و نه‌بوونی یه‌کڕیزیی هۆکارن بۆ پێکنه‌هێنانی له‌شکرێکی نیشتیمانی کوردی

  • Balen Salih

هونه‌ر حاجی جاسم

هونه‌ر حاجی جاسم

به‌لای زۆرێک له‌ چاودێره‌وه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاری شکسته‌کانی عێراق له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا نه‌بوونی له‌شکرێکی نیشتیمانییه‌.

هونه‌ر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان و مامۆستای زانکۆ ده‌ڵێت له‌وه‌تای ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه‌ له‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا نه‌بۆته‌ خاوه‌نی له‌شکرێکی نیشتیمانی و به‌رده‌وام خاوه‌نی له‌شکرێک بووه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌شڵێت ئه‌م له‌شکره‌ی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا بووه‌ و به‌رده‌وامیش شکاندنی شکۆی ئه‌م له‌شکره‌ بوونی هه‌بووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هونه‌ر حاجی جاسم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت له‌ عێراقدا سوپایه‌کی نیشتیمانی دروست بکرێت به‌ڵام له‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێکهێنانی هێزێکی نیشتیمانی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کرێت بگوترێت یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی پێکنه‌هێنانی هێزی نیشتیمانی ئه‌و ناکۆکیانه‌ن که‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG