Accessibility links

هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌ڕه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا ڕۆڵی هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌شی خۆیشی کێشه‌ی هه‌بوو.

زۆربه‌ی کورد له‌ عێراقدا به‌ گومانه‌وه‌ له‌م هێزه‌ ده‌ڕوانن، ته‌نانه‌ت له‌ناو شیعه‌کانی عێراقیشدا هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن به‌ هه‌نگاوێکی گونجاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی نازانن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

هه‌ندێکیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هێزی حه‌شدی شه‌عبیه‌ هێزێکی هاوشێوه‌ی (به‌سیج) ی ئێرانیه‌، له‌ ده‌مێکدا هه‌ندێکیش ده‌ڵێن هێزیکه‌ وه‌ک پێداویستیه‌که‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ئه‌میره‌ عه‌دای، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری خۆیان داوه‌ تا هێزی حه‌شدی شه‌عبی بێنه‌ ناو پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ و به‌شداری بکات له‌ شه‌ڕی ڕومادیدا و ده‌شڵێت مه‌به‌ست له‌ هاتنه‌که‌شیان بۆ پشتیوان کردنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان و هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگاکه‌یه‌.

خانم عه‌دای باس له‌وه‌ ناکات ئایا شاری ڕومادی به‌ ته‌واوه‌تی که‌وتۆته‌ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ یان نا به‌ڵام ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌وکه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌ کراوه‌.

ئه‌میره‌ عه‌دای ده‌شڵێت ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی پێشتر له‌ناو عه‌شره‌ته‌کانی پارێزگای ئه‌نباردا هه‌بووه‌ ئێستا نه‌ماوه‌.

هاوکات عومه‌ر شیحان ئه‌لعه‌لوانی که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ مه‌یدانیه‌کانی عه‌شره‌ته‌کان له‌ ئه‌نبار ده‌ڵێت زیاتر له‌ ساڵێکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌دا له‌شه‌ڕدان به‌ڵام که‌س به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌چووه‌ هه‌رچه‌نده‌ داوایه‌کی زۆریشیان کردووه‌.

به‌ڕێز ئه‌لعه‌لوانی ده‌ڵێت "خوێنێکی زۆر له‌ ڕۆڵه‌کانی عه‌شره‌ته‌که‌م ئه‌لبوعه‌لوان ڕژا، ئیدی توانای ئه‌وه‌ش نه‌ماوه‌ بریداریکیش بده‌ین، 3 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر 250 که‌سمان لێ کوژرائیتر ده‌توانین چی بکه‌ین، به‌ڵێ پێشتر زۆر دژی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بووم

به‌ڵام ئێستا چی ده‌که‌یت، ئاله‌م ڕه‌وشه‌دا ده‌بێت هانا ببرێت بۆ حه‌شدی شه‌عبی."

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌ عه‌دای، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار و هه‌روه‌ها عومه‌ر شیحان ئه‌لعه‌لوانی که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ مه‌یدانیه‌کانی عه‌شره‌ته‌کان له‌ ئه‌نبار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG