Accessibility links

سه‌ره‌وه‌ر عه‌لی: ئێمه‌ ده‌ڵێن ئیتر به‌سه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو که‌م و کۆری و کاره‌ ناره‌وایانه‌ی له‌ خانه‌قین ئه‌نجام ده‌درێت

  • Jani Diylan

khanaqin - Basa

khanaqin - Basa

کۆمه‌ڵێک له‌ هاوڵاتیان و چالاکانی شاری خانه‌قین له ژێر ناونیشانی" دی به‌سه‌ - ئیتر به‌سه‌" ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێک کردوون بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به‌و که‌م و کۆریانه‌ی له‌ شاره‌که‌یاندایه‌ و مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌رانی شاره‌که‌ بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له‌ 12 ساڵ له‌ پۆسته‌کانیان.

Pirdi Elwen ( Alwan)

Pirdi Elwen ( Alwan)

​سه‌روه‌ر عه‌لی یه‌كێک له‌ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌دایه‌ که‌ ساڵانێکه‌ له‌گه‌ڵ هاوریه‌کانیدا له‌و بواره‌دا چالاکه‌، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ به‌رامبه‌ر به‌و گیر و گرفت و کێشه‌ و که‌م و کۆریانه‌ی که‌ له‌ شاره‌که‌ماندایه‌ بێده‌نگ بوینه‌ که‌ له‌ ده‌ست ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ناڵێنین به‌رامبه‌ر به‌و کارانه‌ی له‌ ناو خانه‌قین دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ نه‌ به‌ دڵی دانیشتوانی شاره‌که‌دایه‌ و نه‌ش یاسایین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێن ئیتر به‌سه‌ بێده‌نگی. کاک سه‌روه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ ده‌ڵێن ئیتر به‌سه‌ به‌رامبه‌ر فه‌رامۆش کردنی شاره‌که‌، بچووکردنه‌وه‌ی، مانه‌وه‌ی به‌رپرسان بۆ فه‌ره‌تر له‌ 12 ساڵ له‌ پۆسته‌کانیان، گه‌نده‌ڵی، زیاده‌ رۆیی له‌سه‌ر موڵکئ گشتی، دژایه‌تی کردنی که‌سانی دڵسۆز. بێکاری، سرینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی خانه‌قین و گرنگی پێی نه‌دان، وه‌رنه‌گرتنی ده‌رچوانی خانه‌قین له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌رێمی کوردستان، به‌دی(خراپی) رێگاوبانه‌کان، سووتاندنی باخه‌کان، بێ به‌ش بوون له‌ داهاتی گومرگی خاڵه‌ سنوریه‌کان و چه‌ندینی تر. کاک سه‌روه‌ر ده‌شڵێت گازنده‌ و سکاڵا و بێزاریه‌کانمان ئاراسته‌ی هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌نده‌".

XS
SM
MD
LG