دادگایه‌کی مسڕی له قاهیره سزای مه‌رگی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌رۆکی پێشوو محه‌مه‌د مورسی و 100 که‌سی تر به تاوانی هه‌ڵاتنه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ساڵی 2011 له به‌ندیخانه.
ئه‌م سزایه ڕۆژی شه‌ممه له دادگای قاهیره درا.
موفتی گشتی ( ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئاینی مسڕ) له 2 ی مانگی 6 بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و سزایه ده‌دات.
سه‌رۆکی پێشوو تاوانی سیخوڕی کردنیش خراوه‌ته پاڵی. پارێزه‌رێکی مورسی ڕایگیاند ئه‌و دۆسێی خۆسپێره‌که‌ی ده‌داته دادگای پێداچوونه‌وه.
پشتیوانانی ئیخوان ئه‌لموسلمین داوای خۆپیشاندانیان کردووه بۆناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایه.
ئه‌و دادگایه‌ی قاهیره چه‌ند بڕیاری تریشی ده‌رکرد دژ به چه‌ندین سه‌رکرده‌ی باڵای ئیخوان ئه‌لموسلمین به تاوانی سیخوڕی کردن بۆ گروپه‌کانی حه‌ماس و حیزبوڵلا له ڕێکخستنی هه‌ڵاتنی زیندانه‌که‌دا.
هاوکات میدیای مسڕ ڕاده‌گه‌ێنێت سێ دادوه‌ر له باکوری سینای کوژراون، پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه له ئۆتۆمبێله‌که‌یان کرا. ئه‌م هێرشه‌ش ماوه‌یه‌کی کورد پاش خوێندنه‌وه‌ی سزاکه‌ی مورسی و یاوه‌ره‌کانی ڕوویدا.