Accessibility links

به‌شی کوردی پـێویستی به‌ که‌سێـکی شاره‌زای ڤیدیۆیه‌


VOA Kurdish

VOA Kurdish

به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـێویستی به‌ که‌سێـکی شاره‌زا هه‌یه‌ له‌ بواری کامێرا و چاککردن و ئاماده‌کردنی کاری ڤیدیۆیی video editor و به‌ تایبه‌تی کارکردن به‌ به‌رنامه‌ی Final Cut Pro .

تکایه‌ هه‌ر که‌سێـک ئه‌و شاره‌زایی‌یه‌ی هه‌یه‌ و پـێی خۆشه‌ کارمان له‌گه‌ڵدا بکات له‌ واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت CV خۆی به‌ ئیمه‌یڵ بنێرێت بۆ kurdish@voanews.com و له‌ به‌شی بابه‌تی ئیمه‌یڵه‌که‌ بنووسێت video editor .

مه‌رجه‌کانی دیکه‌:

  • زمانه‌کانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت.
  • شاره‌زایی ته‌کنیکی له‌ بواری کۆمپـیوته‌ر هه‌بێت هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی به‌ لایه‌نی که‌م که‌ بتوانێت کامێرا و میکرۆفۆنی پـێوه‌ ببه‌ستێـت و بزانێت چۆن کۆنترۆڵیان بکات و له‌ تۆمارکردنی به‌رنامه‌یه‌کی وه‌کو سکایپ به‌کاریان بهێنێت.
  • شاره‌زایی له‌ فۆرماته‌کانی ڤیدیۆ و ده‌نگ هه‌بێت و بزانێت چۆن له‌ فۆرماتێـکه‌وه‌ بۆ فۆرماتێـکی دیکه‌ بیانگۆڕێت.
XS
SM
MD
LG